میسی بووە هۆکاری سزادانی ناوبژیوانێک

PM:01:20:22/02/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆرتیزی ناوبژیوان بە ماوەیەک راگیران سزادرا بەهۆی داواکردنی ئیمزایەکی میسی.

دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان هەردوو یانەی ئینتەر میامی و سپۆرتینگ کانزاس لە جامی پاڵەوانانی کۆنکاکاف دیمەنێکی نێوان ناوبژیوان و لیۆنێل میسی دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

مارکۆ ئەنتۆنیۆ ئۆرتێزی ناوبژیوانی مەکسیکی لە دوای یارییەکە داوای ئیمزایەکی لیۆنێل میسی کردووە لەسەر درێسەکەی لەپێناو ئەوەی پێشکەشی خاوەن پێداویستییەکەی تایبەتی بکات.

دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست لێکۆڵینەوەی لەو بابەتە کرد و رایانگەیاند کە ترسیان لەوە هەبووە ئەو ناوبژیوانە داوای درێسی لە میسی کردبێت بەڵام دەرکەوت تەنها داوای یەک ئیمزای کردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو داواکاریەش نایاساییە لەبەرئەوە ئۆرتیزی ناوبژیوان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە کاری ناوبژیوانی رادەگیرێت و لەگەڵ یاساکانی یەکێتییەکەیاندا ناگونجێت.

دواتر ناوبژیوانە مەکسیکییەکە رایگەیاند، بەرپرسیاریەتی تەواوی لە ئەستۆ دەگرێت و داوای لێبوردن دەکات بەهۆی ئەوەی پێشێلی یاساکانی کردووە.

خ . ک