AM:08:51:23/02/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک ڕایگەیاند یارییەکی باشیان ئەنجامدا و سێ خاڵی زۆر
گرنگیان بەدەستهێنا و دەستخۆشی لە یاریزانەکانی دەکات.
هانسی فلێکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پاش بردنەوەیان لە
لاس پاڵماس وتی ئێستا ئێمە لە پلەی یەکەمی ریزبەندیداین و کاردەکەین بۆئەوەی
بتوانین پارێزگاری لەم پلەیە بکەین.
وتیشی ئەو گۆڵەی دانی ئۆلمۆ تۆماریکرد بۆ ئێمە زۆرگرینگبوو
چونکە یارییەکی بۆ ئاسان کردین.
لەهەمان کاتدا ئەوەی ئاشکراکرد سێ خاڵی گرنگیان
بەدەستهێناوە و دەستخۆشی لە تەوایی یاریزانەکان دەکات.
سەبارەت بە ئاستی فیران تۆرێس ئاماژەی بەوەکرد
یاریزانێکی زۆرنایابە و توانایەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە و یارمەتییەکی باشیمان دەدات
لە بردنەوەی یارییەکان.
لەدرێژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئەڵمانییەکە جەختی
لەوەکردەوە ئاستی بەرگری یانەکەیان بەبەروارد بە ڕابردوو گەشەیەکی زۆرباشی کردووە.
لەکۆتاییدا وتی ئێستا کاتی خۆ ئامادەکردنە بۆ یاری
ئەتلەتیکۆ مەدرید چونکە یانەیەکی زۆرباشن و یارییەکی قورس چاوەڕوانمان دەکات.