PM:10:08:22/02/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو
گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر تۆرینۆ.
لە یارییەکی هەفتەی 26ـی خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان لە
دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی تۆرینۆ.
تایمی یەکەم، سیناریۆی یارییەکە پێچەوانەی خواستەکانی
رۆسۆنێری بوو، بە شێوەیەک لە خولەکیپێنجەوە مالیک تیاو بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد، جیا لەوەش لە خولەکی
32 میلان هەلی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەی بۆ رەخسا بەڵام پۆلیسیچ لێدانەکەی
لەدەستدا.
لە تایمی دووەم، هەرچەندە ریندەرز ئەنجامەکەی لە خولەکی74
یەکسانکردەوە، بەڵام دڵخۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایەند و دوو خولەک دواترگینیتیس گۆڵی
دووەمی تۆرینۆی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بەم شێوەیە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک لە سودی تۆرینۆ کۆتایی هات ، بەم ئەنجامە تۆرینۆ خاڵەکانی گەیاندە 31 خاڵ و
پلەی 11ی گرتووە میلانیش بە 41 خاڵ لە پلەی حەوتەم دەبیندرێت.
بیلال کاکە