بەرپرسانی ریاڵ مەدرید چاودێری گیتێنس دەکەن

PM:12:46:22/02/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ریاڵ مەدرید چاودێری گیتێنس دەکەن و دەیانەوێت لە هاوینی ئەمساڵ بیگوازنەوە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

تۆڕی ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی شاهانە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی ئاستبەرزی کردووەتە ئامانج کە ئەویش جیمی گیتێنسی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیە.

تۆڕەکە رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە لە نزیکەوە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و دوو نوێنەریان ناردووە بۆ بینینی چەند یارییەکی، ئامانجیشیان ئەوەیە لە هاوینی ئەمساڵدا بیگوازنەوە یانەکەیان.

گیتێنسی ئینگلیزی تەمەنی تەنها 20 ساڵە و لە باڵەکانی هێڵی هێرشبردندا یاریدەکات و لەم وەرزەشدا بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی تر لە ئەوانیش مانچستەر سیتی و چێڵسین، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 50 ملیۆن یۆرۆیە.

خ . ک