ئینریکی باسی یارییەکەی لیۆن و لیڤەری کرد

PM:09:22:22/02/2025

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی نەیشاردەوە یاریکردن بەرامبەر لیۆن قورسە و رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوولیش یەکێک دەبێت لە گەورەترین یارییەکانی قۆناغی 16.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر لیۆن، لویس ئینرکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، یارییەکە قورسە و لیۆن بەو دواییە راهێنەریان گۆڕیوە و بەردەوامن لە کارکردن، یاریکردن لە دەرەوەی یاریگاش هەمیشە ئاڵۆزە.

ئاماژەی بەوەشکر، ئەوان خاڵە بەهێزەکانی رکابەرەکەیان دەزانن، دەزانن کە چۆن دەتوانن یارییەکان بگۆڕن، لیۆن یەکێکە لە باشترین تیپەکانی خولەکە و ئەوروپاش، لەبەرئەوە دەبێت لە باشترین ئاستدابن تا لێیان ببەنەوە.

وتیشی: لە چامپیۆنز لیگ رووبەڕووی باشترین پێکهاتەی لیڤەرپوول دەبینەوە لە چەند ساڵی رابردوو، یەکێک دەبێت لە گەورەترین یارییەکانی قۆناغی 16 و سەرنجراکێش دەبێت، بەڵام دڵخۆشم چونکە هەردوولا ئاستبەرزین.

جەختیشیکردەوە، ئامانجی هێنانی کڤارا باشترکردنی تیپەکەیان بووە، ئێستا هەموو یاریزانەکان هاندەریان هەیە و هەمووان رکابەری دەکەن، ئەستەمە بتوانی لە پاریس یاریزانی سەرەکی بیت.
بیلال کاکە