PM:11:32:21/02/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا
جەختیکردەوە دەیەوێت لە هەموو یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێن بەڵام دەزانن
یارییەکانی تۆپی پێ چەند قورسن.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ پێش یارییەکەیان بەرامبەر وێستهام وتی: نامەوێت باسی ئەگەرەکان بکەم لە تۆپی پێدا،
ئەوەی لە تواناماندایە دەیکەین بۆ ئەوەی نازناوەکە ببینەوە.
دوپاتیشیکردەوە، هێشتا زۆر شت ماوە بۆ وتن، یاریی و رووبەڕووبوونەوەی سەختیان لەپێشە، بێگومان
دەیانەوێت لە هەموو یارییەکدا بردنەوە بەدەستبهێنن بەڵام تۆپی پێ ئاسان نییە.
ئارتێتا وتیشی: پێشتر
بەرامبەر ئایندهۆڤن یارییان کردووە و دەزانن کە تیپیکی باشن و یارییکردن
بەرامبەریان قورسە، هەروەها دەتوانێت یارییەکی سەختبێت وەک هەر
رووبەڕووبوونەوەیەکی چامپیۆنز لیگ.
پشتراستیشیکردەوە،
نازانێت کە ساکا و مارتینێلی کەی دەگەڕێنەوە، ئەو بابەتە بۆ پزیشکەکان جێدەهێڵن،
هەرچەندە مارتینێلی کەمێک لە ساکا هاتنەوەی نزیکترە بەڵام هەردووکیان بەرەو باشی
دەڕۆن.