PM:08:57:21/02/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فاینۆرد لە ئەنجامەکانی رازیی نییە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو ڤان پێرسی بکات بە راهێنەر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئەتلەتیک، یانەی فاینۆرد لەگەڵ ڤان پێرسی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتییان بگرێتە ئەستۆ.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ڤان پێرسی تیپەکەی ئێستای هێرنڤێن بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی کە لە ماوەی ژیانی پیشەگەریدا وەک یاریزان دووجار یاری بۆ یانەکە کردووە.
دووپاتیشیکردووەتەوە، هەرچەندە یانەی فاینۆرد گەیشتووەتە قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ، بەڵام لە ئەنجامەکانی یانەکەی رازی نییە لە خولی هۆڵەندا بەو پێیەی پلەی چوارەمی ریزبەندییە.
ڤان پێرسی تەمەن 41 ساڵ لە ئێستادا راهێنەری هێرنڤێنی هۆپڵەندییە، سەرپەرشتی 26 یاریی کردووە لەگەڵیاندا، نۆ بردنەوە و 11 شکست و شەش یەکسانبوونیان تۆمارکردووە.
بیلال کاکە