AM:09:35:19/02/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنسێساو جەختی لەوەکردووە لە ئێستادا پێویستە سەرنجی
تەواوییان لەسەر نازناوی خولی ئیتاڵیا بێت.
سێرجی کۆنسێساوی راهێنەری میلان پاش کرانەدەرەوەیان لە
خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا وتی نابێت بەتەنها تیۆ هێرناندێز تاوانباربکرێت لەسەر
شکستەکەمان و بەڵکوو هەموومان بەرپرسین.
سەبارەت بە گۆڕانکاریکردن بە سانتیاگۆ خیمینێزوتی من
بۆیە لێرەم مووچە وەردەگرم کار بکەم و بڕیاربدەم خیمینێز پێویستبوو گۆڕانکاری
پێبکرێت چونکە پێکانی هەبوو.
وتیشی هاوشێوەی یاری دینامۆزەگرەب خولەکی زۆرمان بە 10
یاریزانەوە ئەنجامدا و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو.
لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد لێرەم بۆئەوەی
ئەنجامی باش بۆ ئەیسی میلان بەدەستبهێنێنم ئەگەر نەتوانم ئەو کارە بکەم ئەوا
جانتاکانم کۆدەکەمەوە و دەگەڕێمەوە ماڵەوە.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە لە ئێستادا پێویستە سەرنجی
تەواوییان لەسەر خولی ناوخۆی بێت بۆئەوەی بتوانن ئەنجامی باش بەدستبهێنن و دڵی
هاندەرانیان خۆش بکەن.