بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ لەسەر ئەستێرەیەک رێکدەکەون

PM:09:38:20/02/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی لینگلێت بکاتە هەمیشەیی بەرشەلۆنەش بە 10 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبێت

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا کلیمەنت لینگلێتی بەرگریکاری فەرەنسی بهێڵێتەوە کە بە خواستن یارییان بۆ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لینگلێت لە پلانەکانی هانسی فلێکدا نییە، بۆیە یانەی بەرشەلۆنە لاری نییە لە دەستبەرداربوونی بەڵام بە مەرجێک 10 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی دەستبکەوێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ رۆخیبلانکۆس ئاستێکی نمونەیی پێشکەش دەکات و یانە مەدریدیەکە نایەوێت لەدەستی بدات بەڵام 10 ملیۆن یۆرۆ بە زۆر دەزانن، لەبەر ئەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە دەکەن بۆ رێککەوتن لەگەڵیاندا.

لێنگلێت تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری دەکات، یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە لە هاوینی 2018 لە یانەی سیڤییەوە پەیوەندی بە بلاوگرانا کرد، دواتر بە خواستن درایە تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا و دواجاریش ئەتلەتیکۆ مەدرید.
بیلال کاکە