کەسێک لە یارییەکی چامپیۆنز لیگ گیانی لەدەستدا

PM:11:34:20/02/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاندەرێکی تەمەن 63 ساڵی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە ساتی یارییەکەیان بەرامبەر سپۆرتینگ گیانی لەدەستدا.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی سپۆرتینگ بووەوە، دوای یارییەکەش هەواڵیکی دڵتەزێنی راگەیاند.

یانەکە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە هاندەر و خۆبەخشەکانی یانەکەیان لە کاتی یارییەکەیان بەرامبەر سپۆرتینگ گیانی لەدەستداوە.

یانەکە دووپاتیکردووەتەوە، کۆچکردوو ناوی مارتن لابوسە و تەمەنی 63 ساڵە، لە مانگی تەمموزی 2013ـەوە بەشێکی دانەبڕاو بووە لە تیمی خۆبەخشی یانەکە بە نزیکەیی لە هەموو یارییەکدا.

دۆرتمۆند باسی لەوەشکردووە، لابوس نموونەیەکی گەورەی خۆبەخشانە، ئەرکەکانی بریتی بوون لە پێشکەشکردنی هاوکاری و ڕێنماییکردنی هاندەران و وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
بیلال کاکە