یانەیەکی گەورە هاتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی لووکمان

PM:11:16:20/02/2025

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوول چاوی لە گواستنەوەی لووکمانە بۆ جێگرەوەی دیاز لە پێگەی هێرشبەریدا.

پێگەی تیم تۆکی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی چاودێری ئەدیمولا لووکمانی نەیجیری دەکات بۆ ئەوەی بیکاتە جێگرەوەی لویس دیاز لە هاوینی داهاتوو.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، لیڤەر لە مانەوەی دیاز دڵنیا نییە و هێرشبەرەکەی ئەتڵانتا بە گونجاو دەزانێت لەگەڵ پلانەکانی سلۆت، بە تایبەت بەهۆی توانای خێرایی و تاکتیکییەکەی.

دوپاتیکردووەتەوە، دەمێکە رێدز خواستی گواستنەوەی هێرشبەرێکی نموونەیی هەیە و دوای کێشەکانی لووکمان لەگەڵ گاسپەرینی سەرنجی تەواویان خستووەتە سەر.

لووکامان تەمەنی 27 ساڵە و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتڵانتا لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، لەم وەرزەدا لە کۆی 28 یاریی سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی 15 گۆڵ و حەوت ئەسیست.
بیلال کاکە