یۆرۆپا لیگ.. ئەیاکس و فەنارباخچە گەیشتنە قۆناغی 16

AM:01:35:21/02/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپا لیگ ئەیاکس بە سان جیلواز دۆڕا بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی گەیشتە قۆناغی داهاتوو فەنارباخچەش بە یەکسانبوون بەرامبەر ئەندەرلەخت گەیشتە هەمان قۆناغ.

لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی یۆرۆپا لیگ ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی میوانداری یونیەن سان جیلوازی بەلجیکی کرد.

تایمی یەکەم، یانەی میوان لە خولەکی  16 و 28 دوو گۆڵیان لە رێگەی ماک ئەلیستەر و داڤیدەوە تۆمارکرد، پێش گۆڵی دووەمیش کلارسن لە ئەیاکس بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

لە تایمی دووەم، هەردوولا یارییەکی قورسیان بەرامبەر یەکتر دەکرد و هێرشی مەترسیدار بەدیدەکرا بەڵام هیچیان گۆڵیان پێ تۆمار نەکرا.

بەهۆی ئەوەی لە یاری چوون ئەیاکس بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێ هێنابوو ئەم یارییە کەوتە تایمی زیادکراو.

لە تایمی زیادکراودا و لە خولەکی 93 ئەیاکس لەرێگەی تایلۆرەوە بە لێدانی سزا تاکە گۆڵی خۆی لە یارییەکە تۆمارکرد و تا کۆتاییش بەم شێوەیە مایەوە.

سەرەنجام ئەیاکس بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی هێنا بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاری و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ گەیشتە قۆناغی داهاتوو، سانت جیلوازیش ماڵئاوایی کرد.

لە یارییەکی دیکەی هامان قۆناغیش فەنارباخچە بە ئەنجامی هەردوو یاری بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەسەر پشتی ئەندەرلەخت گەیشتە قۆناغی 16.
بیلال کاکە