AM:12:04:19/02/2025
528 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی پێوایە یارییەکی قورس چاوەڕێیانە و گواردیۆلاش
دەڵێت درۆمکرد و هەلی سەرکەوتنمان ماوە.
پێش روبەڕوبوونەوەی مانچستەر سیتی، کارلۆ ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، چاوەڕێی یارییەکی بەهێز و سەخت دەکەن و دەزانن 90
خولەکی قورسیان لە پێشە، خۆشحاڵیشە لە چامپیۆنز لیگ یارییان هەیە چونکە
ناوبژیوانانی ئەو پاڵەوانێتییە زۆر باشن.
سەبارەت بەوەی پێشتر گواردیۆلا وتبووی چانسی بردنەوەی یارییەکە
بۆ ئەوان لە سەدا یەکە، کارلۆ وتی: بەڕاستی پێموانییە خۆشی باوەڕ بەو شتە بکات، راستە
پێی وایە ئێمە چانسی باشترمان هەیە، بەڵام نەک 99 لە سەد، بەڵام ئێمە هەلێکی تۆزێ
باشترمان هەیە کە دەبێت بیقۆزینەوە.
باسی لەوەشکرد، هێشتا ڤاسکێز بە تەواوی باش نەبوەتەوە و
بەرامبەر مان سیتی لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت، مباپێش لە باشترین ئاستی خۆیدایە و لە
رووی دەروونی و لاشەیشەوە ئامادەیە.
لەلایەکی ترەوە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی
رایگەیاند، لەسەر فشارەکان راهاتوون و دەزانن یاریکردن لە یاریگای سانتیاگۆ
بێرنابیۆ قورسە بەڵام ئەوان ئامادەن بۆ ئەو یارییە، ریاڵ مەدریدیش یانەیەکی بەهێزە
و وەرزی پێشوو نایاب بوون.
باسی لەوەشکرد، لە قسەکەی پێشوو سەبارەت بەوەی وتبووەی
هەلی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو لە سەدا یەک پەشیمانە و درۆی کردووە، وە لە
توانایاندا هەیە ئەنجامی یاری پێشوو راست بکەنەوە و بگەنە قۆناغی 16ی چامپیۆنز
لیگ.
وتیشی: ئەگەری هەیە هەموو شتێک لە یارییەکدا ڕووبدات، من
تیپەکەم باش دەناسم و هەشت ساڵ وەک ئامێرێک
بووین و هیچ یانەیەکی تر لە ئینگلتەرا ئەو کارەی نەکرد، هەندێک شت لە یاریگادا دەگۆڕین
و هیوادارین بتوانین کێشە بۆ ریاڵ مەدرید درووست بکەین.