PM:11:15:18/02/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زیدان پلانی بۆ راهێنەرایەتیکردنی فەڕەنسا داڕشتووە و
لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا کار بۆ ئەو بابەتە دەکات.
لە ماوەی ڕابردوو دیدیە دیشامپ، راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی
فەرەنسا، چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا و تێیدا باسی لەوەکرد دوای مۆندیالی 2026 واز لە
پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دەهێنێت.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە زەینەدین
زێدان، دیشامپس بە ڕوونی وتی: زیزۆ کاندیدێکی زۆر باشە، سروشتییە ناوی وەک
جێگرەوەی من بهێنرێت و ئەو بژاردەیەکی چاوەڕوانکراوە، بەڵام نازانم خۆی ئامادەیە ئەو
کارە بکات یان نا.
لە ئێستاشدا رۆژنامەی لیکیپ نووسیویەتی، راهێنەرەکەی
پێشووی ریاڵ مەدرید نەک هەر تەنیا حەزدەکات ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان
بەڵکو پلانی بۆ چوونە نێو هەڵبژاردەکە داڕشتووە و لە ئێستادا لەگەڵ یەکێتی تۆپی
پێی فەڕەنسا کاردەکات و دەیەوێت هەموو شتێک بەپێی پلانی خۆی بروات و ئامادەکاری تەواو
بکات بۆ ئەوەی شوێنی دیشامپ بگرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامەیە، زیدان گرێبەستێک
واژۆ دەکات کە کاتی بەسەرچوونی روون نابێت و هیچ رێگرییەک لە گرێبەستەکەدا نابێت و
رێکەوتنیکی تەواو ئازادانە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا دەکات.
ئەستێرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەگەڵ کەڵەشێرەکان
وەک یاریزان نازناوی جامی جیهانی 1998 و یۆرۆی
2000ی بەدەستهێناوە، چەند ساڵێکیشە هیوای ئەوەی هەیە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەکە.