چامپیۆنز لیگ... میلان پاش یەکسانبوونی لەگەڵ فاینۆرد ماڵئاوایکرد

PM:10:48:18/02/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ میلان لەگەڵ فاینۆرد بە گۆڵێک یەکسان بوو بەڵام ئەنجامی هەردوو یاری ماڵئاوایکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری فاینۆردی هۆڵەندی کرد.

لە تایمی یەکەم، میلان باشتر بینرا و لە خولەکی یەک لە رێگای خیمینیزەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر سەرکەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەم، میلان گورزێکی کوشندەی بەرکەوت کاتێک لە خولەکی 51 تیۆ هێرناندێز بە کارتی سور کرایە دەرەوە، پاش ئەوە کوڕانی میوان هەولی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا و لە خولەکی 73 سەرکەوتوو بوون کاتێک جولیان کارانزا تۆڕی گۆڵەکەی خاوەن یاریگای هەژاند و سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامە و بە هەژمارکردنی یاری هاتن و چوون، فاینۆرد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، میلانیش ماڵئاوایکرد.