PM:10:01:18/02/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەنێو ماڵی یونایتد بێ متمانەی لەبارەی ئەمۆریمەوە
درووست بووە و بەشێک لە یاریزانەکان لێی رازی نین.
بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەڕیتانی، بەشێک
لە یاریزانەکانی مانچستەر
یونایتد پێیان وایە پلانەکانی رۆبن ئەمۆریم کار
ناکات و ئەو چەند بردنەوەیەی کە بەدەستیشیان هێناوە بە هەوڵی تاکە کەسی بووە و
هەندێک جاریش چانس یاوەریان بووە.
مان یونایتد لە ماوەی راهێنەرایەتی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە
خراپترین ئەنجامی پاش فێرگسۆن بەدەستهێناوە و لە چەند یارییەک لە خولەکەکانی
کۆتایی گۆڵی تۆمارکردووە و لە چەند یارییەکەش یاریزانەکان پێیانوایە بە چانس براوەبوون.
تەنانەت دەوترێت بەشیک لە یاریزانەکان پاش
یارییەک وتویانە: "ئەمجارەش رزگارمان بوو، بەڵام یاری داهاتوو رەنگە ئاوا
چانس یاوەرمان نەبێت."
ئەمە لە کاتێکدایە، هەمان هەواڵ لەسەر
راهێنەرەکانی پێشووی یانەکە هەبوون، بەڵام بۆ ئامۆریم زووتر لەوانی دیکە دەستی
پێکردووە، راهێنەرەکەش ئەوەی دوپاتکردوەتەوە ئامادەنیە بیرۆکە و پلانەکانی بگۆڕێت و ئەو بەو شێوازە یاری دەکات کە شارازایە.
لە ئێستادا مانچستەر یونایتد لە پلەی 15هەمی
ریزبەندی پریمەرلیگە و ئەگەری دابەزینی بۆ پلە یەک هەیە ئەگەر بەم ئەنجامانەی
ئێستا بەردەوام بێت.