جامی دەوحە..ئەلکاراز گەیشتە قۆناغی دووەم

AM:10:10:18/02/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی دەوحە ئەلکاراز بردنەوەی بەسەر سیلیچ بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی دووەم.

لە دەستپێکی پاڵەوانێتی دەوحە بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر مارین سیلیچی کڕواتی یاریکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە، یاریزانە ئیسپانییەکە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 36 خولەک بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە، خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە چوار گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، ئەلێکس بۆبیرینی ئیسپانی رووبەڕووی جاک دریبەری بەڕیتانی بووەوە و لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند.

هەریەکە لە مارۆزانی هەنگاری و کۆنێلی ئوستراڵی بردنەوەیان بەسەر دۆڤازی تونسی و حەبیبی لوبنانی بەدەستهێنا،گریگۆر دیمیترۆڤیش شکستیهێنا بەرامبەر جێری لێچکا.

دوای ئەو ئەنجامانە، کارلۆس ئەلکاراز و دریبەر و مارۆزان و لێچکا گەیشتنیان بە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەکە مسۆگەر کرد، سیلیچ و دیمیترۆڤ و بۆبیرین ماڵئاواییانکرد.

خ . ک