جامی بۆینس ئایرس.. زڤیرێڤ ماڵئاواییکرد

AM:09:59:15/02/2025

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی بۆینس ئایرس زڤیرێڤ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە سیرۆندۆلۆ دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی بۆینس ئایرس، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر فرانچیسکۆ سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی یاریکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، زڤیرێڤ بە ئاستێکی بەرزەوە بینرا و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام سیرۆندۆلۆ بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، سیرۆندۆلۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، زڤیرێڤیش بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی تریشدا، لاسلۆ گێری رووبەڕووی تیاگۆ وایلد بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، مۆسێتیش بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی بەرامبەر مارتینیز کشایەوە ماڵئاواییکرد.

خ . ک