PM:01:30:13/02/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سعودیە رەتیدەکاتەوە
کلتوری خۆی بگۆڕێت و رێگە بە هاندەران نادرێت خواردنەوە کحولییەکان بخۆنەوە لە
مۆندیالی 2034.
لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەی گاردیان بابەتی رێپێنەدانی خواردنەوە کحولییەکانی
لە سعودیە وروژاند لە میانی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ساڵی 2034 لەو وڵاتە.
لە ئێستاشدا بەگوێرەی لێدوانێکی فەرمی لە شازادە
خالد بن بەندەر ئال سعوود، باڵوێزی سعوودییە لە بەریتانیا کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئێڵ بی سی ئەنجامدابوو،
وڵاتەکەی رێگە بە خواردنەوە کحوولییەکان نادات لە هیچ شوێنێک لە کاتی بەڕێوەچوونی
یارییەکانی جامی جیهانی.
خالد بن بەندەر لەو
بارەیەوە وتی: رێگە بە خواردنەوەی کحول نادەین،
زۆرێک لە کەیف و شادییەکان دەتوانرێت بەبێ خواردنەوە کحوولییەکانیش بەدەستبێن و
ئەو بابەتەش شتێکی پێویستی نییە.
باسی لەوەشکرد، هاندەران لە هۆتێلەکانیشیان
ناتوانن خواردنەوەی کحولی بخۆنەوە هاوشێوەی مۆندیالی قەتەر لە ساڵی 2022.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: هەرکەسە
و خاوەنی کلتوورێکی تایبەت بەخۆیەتی، ئێمە
خۆشحاڵین بە وەرگرتن و میواندارییکردنی خەڵکیتر، بەڵام کلتووری خۆمان بۆ هیچ کەسێک
ناگۆڕین.
سعوودییە دەبێتە دووەمین وڵاتی عەرەبی و کەنداو
لەدوای قەتەر میواندارێتی جامی جیهانی بگرێتە ئەستۆ، بەپێی لێکۆڵینەوەیەش باشترین
ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکە کردووە بە درێژای مێژوو.