ڤان دایک: لە ساتێکی نائومێدکەردا گۆڵمان لێ تۆمارکرا

AM:08:57:13/02/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان دایک نیگەرانی خۆی بە یەکسانبوونیان لەگەڵ ئیڤەرتۆن دەربڕی و هێرشی کردە سەر ناوبژیوانیش.

پاش ئەوەی لە دوا خولەکەکان لیڤەرپول بەرامبەر ئیڤەرتۆن گۆڵی لێ تۆمارکرا و نەیتوانی یارییە دواخراوەکەی هەفتەی 15 بباتەوە، ڤێرجیل ڤان دایکی کاپتنی یانەکە رایگەیاند، یارییەکی پڕ لە فشاریان ئەنجامداوە و دڵتەنگن چونکە لە کۆتا خولەکەکان گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

سەبارەت بە بڕیارەکەی ناوبژیوان مایکل ئۆلیڤەر ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ناوبژیوان ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە یارییەکەدا، لەڕووی هەندێک دیمەنی فاوڵگردن و فاوڵ نەگردن ، بەڵام لە کۆتاییدا لە ساتێکدا گۆڵمان لێ تۆمارکرا و نائومێکەربوو.

باسی لەوەشکرد لە دۆخێکی باشدان لە پریمەر لیگ ئەویش بەهۆی ئەوەیە بەباشی هەوڵیانداوە و خۆیان سەلماندووە، ئەو وەک کاپتن هانی هەموو یاریزانەکانیان دەدات و تەنیاش چاوی لە خۆیانە.

وتیشی: دەبێت هەوڵ بدەین لە هەموو یارییەکدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین و گرنگی بەو شتانە نەدەین کە ئەوانی تر دەیکەن، پێویستە تەنها سەرنجمان لەسەر خۆمان بێت و هەوڵبدەین لە باشترین ئاستی خۆماندا بین.