PM:06:15:12/02/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە پلەی ئۆفی یۆرۆپا لیگ رۆما و
پۆرتۆ یاری لوتکە دەکەن و فەنارباخچە و ئەیاکسیش بەجیا یارییان هەیە.
سبەینێ یارییەکانی چوونی قۆناغی پلەی ئۆفی
یۆرۆپا لیگ دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 11 و لە یاری لوتکەدا، یانەی رۆمای ئیتاڵی
لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی دەبێتەوە.
لە هەمان کاتدا، یانەی گەلەتەسەرای تورکی
دەبێتە میوانی یانەی ئەلکەماری هۆڵەندی، هەردوو یانەی پاوک سالۆنیکا و ستیوا
بوخارست بەرامبەر یەکتر یاریدەکەن.
پێشتریش لە کاتژمێر هەشت و 45 خولەکدا،
یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سانت
گیلوازی بەلجیکی، فەنارباخچە و ئەندەرلەخت بەرامبەر یەکتر یاریدەکەن، ریاڵ
سۆسیدادیش رووبەڕووی میتیلاند دەبێتەوە.
پێنجشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 19ی ئەم
مانگە، یارییەکانی گەڕانەوەی ئەم قۆناغە بەڕێوەدەچن و هەشت یانەی گەیشتوو بە
قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ ئاشكرا دەکرێن.
خ . ک