ئەم وەرزە بۆ هاڤێرتز کۆتاییهات

PM:05:39:12/02/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ گورزێکی کوشندەی بەرکەوت بەهۆی دوورکەوتنەوەی هاڤێرتز تا کۆتایی ئەم وەرزە.

رۆژنامەکانی بەڕیتانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت دوای ئەوەی کای هاڤێرتزی هێرشبەری ئەڵمانی تووشی پێکان هاتووە.

رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەداوە، لە دوایین راهێنانی یانە لەندەنیەکە کە لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات ئەنجامدرا، هاڤێرتز تووشی پێکانبووە و نەیتوانیوە بەردەوام بێت.

ئاشكرایانکردووە کە پێکانەکەی هاڤێرتز لە ئەژنۆیدایە و پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت تا بزانرێت پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت بۆ چارەسەری پێکانەکەی.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت، نەشتەرگەری بۆ بکرێت یان نا ئەوا بە دڵنیاییەوە هێرشبەرە ئەڵمانییەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و ئەوەش دەبێتە کێشە بۆ میکێل ئارتێتای راهێنەر بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا بوکایۆ ساکاش بەهۆی پێکانەوە یاری ناکات.

خ . ک