گەورەیەکی پریمەر لیگ باڵدی دەوێت

PM:05:00:10/02/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بە گرێبەستێکی 40 ملیۆن یۆرۆی باڵدی بگوازێتەوە ریزەکانی.

پێگەی فووت بۆم بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بەدوای یاریزانێکی باڵی بەرگریدا دەگەرێن کە تەمەنێکی زۆری نەبێت و بتوانێت بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەیەک ئاست بەردەوامبێت لە یاریکردن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە سەرسامن بە ئاستی ئەلیخاندرۆ باڵدی لە یانەی بەرشەلۆنە و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکەن.

ئەو گرێبەستەی مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە تەرخانیکردووە برتییە لە 40 ملیۆن یۆرۆ.

بلەوگرانا بە ئاسانی دەستبەرداری یاریزانەکەی نابێت بەڵام ئەگەر بتوانێت شونگرەوەیەکی گونجاوی بۆ بگوازێتەوە ئەگەر زۆرە لاپۆرتا بیر لە بەڕێکردنی بکاتەوە.

گرێبەستی ئەلیخاندرۆ باڵدی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.

بەرگریکارە 21 ساڵانەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە بەشداری 110 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات، لە ژێر سەرپەرشتی هانسی فلێک ئاستێکی نمونەی پێشکەش دەکات.