PM:02:59:10/02/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدری بەشێکی باشی پێکانەکەی تێپەڕاندووە و ئامانجی
ئەوەیە بۆ جامی جیهانی یانەکان بگەڕێتەوە.
پاش ئەوەی رۆدری هێرناندێزی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی
تووشی پێکانێکی سەخت هات و ئەم وەرزە بۆ ئەو ئەستێرەیە کۆتایی هات، پاشان
نەشتەرگرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراو و لە ئێستادا لە قۆناغی وەرگرتنی
چارەسەردایە.
پێگەی مینی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکە بەچڕی
مەشق و راهێنان ئەنجام دەدات و ئامانجی ئەوەیە بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات،
کە وابڕیارە لە مانگی شەش ئەنجام بدرێت.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە مان سیتی هەرگیز مەترسی لەسەر
رۆدری دروست ناکات و تەنانەت پیپ گواردیۆلا رایگەیاندووە تاوەکوو بەتەواوی
ئامادەنەبێت بۆ یاریکردن هەرگیز بەشداری یارییەکان ناکات.
پێکانی ئەو ناوەراستکارە ئیسپانییە کاریگەری گەورەی
لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەی دروست کردووە و بەجۆرێک مان سیتی کەوتووەتە
بارودۆخێکەوە هەرگیز لە سەردەمی پیپ گواردیۆلادا بەم شێوەیە نەبووە، هەربۆیە
یاریزانەکە دەیەوێت بەزووی بگەرێتەوە یاریگاکان بۆ ئەوەی یارمەتی یانەکەی بدات.
چ،س