خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان چوار گۆڵی لە لیتچی تۆمارکرد

PM:10:08:26/01/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر لیتچی بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 22ـی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر لیتچی یارییکرد.

تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە نێرازۆری بە بەهێزی دەستیپێکرد و لەو تایمەدا توانی دوو جار تۆڕی گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بهەژێنێت، گۆڵەکانیش فراتیسی و لاوتارۆ لە خولەکەکانی شەش و 39 تۆماریانکرد.

لە تایمی دووەمدا، هەمان سیناریۆ دووبارە بوەوە و بەهێزی ئینتەر باڵی کێشا بەسەر یارییەکە و دوو گۆڵی دیکەشیان لە خولەکەکانی 57 لە رێگەی دۆمفریس و 61 لە رێگەی مەهدی تارمی بە رێگەی لێدانی سزا تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئینتەر میلان کۆتایی هات، بەو ئەنجامە نێرازۆری بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و لیتچی پلەی 17ـیە بە 20 خاڵ.
بیلال کاکە