هەڵوێستی دیکۆ لەسەر گەڕانەوەی نەیمار

PM:03:16:24/01/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیکۆ ئەگەری گەڕانەوەی نەیماری بۆ بەرشەلۆنە بە تەواوی رەتنەکردەوە بەڵام پێیوایە ئەستێرەکە لە خولی بەڕازیل نزیکە.

نەیمار، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان، لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی نزیکە لە کۆتایی کاتەکانی، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئەوەیە یانەی داهاتووی هەڵبژێرێت، یەکێک لەو یانانەی کە میدیاکان چەند جارێک باسیان لەوەکردبوو ئەگەری هەیە نەیمار پەیوەندی پێوەبکات بەرشەلۆنە بوو، هەرچەندە سەرچاوەکانی نێو بلۆگرانا ئەم ئەگەرەیان پشتڕاستنەکردبوەوە.

لە ئێستادا دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هەرگیز بیرییان لە گەڕاندنەوەی نەیمار کردوەتەوە، وتی: گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە هەمیشە بیرۆکەیەکی زۆر قورس بوو، کاتێک چووە سعودیە زانیمان یاریزانێکی زۆر گرانبەهایە، ئێستاش یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، هیوادارم بە زووی بگەڕێتەوە بۆ نێو تۆپی پێ.

باسی لەوەشکرد، کاتێک ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە باشترین ئاستی خۆیدایە هەموو یانەیەک ئارەزووی گواستنەوەی دەکات، لەبەر ئەوەش ئەگەری گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە هیچ کاتێک بە تەواوی رەتناکرێتەوە، بەڵام پێیوایە لە ئێستادا یاریزانەکەی پێشوویان لەوە نزیکە بگەڕێتەوە بەڕازیل بۆ یاریکردن.