لێدوانەکانی گواردیۆلا و مارێسکا پێش یاری نێوانیان

PM:06:48:24/01/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند دوو یاری داهاتوویان وەک یاری کۆتاییە و مارێسکا جەختیکردەوە هەمیشە سوپاسگوزاری مانچستەر سیتییە.

پێش رووبەڕووبوونەوەی نێوان مانچستەر سیتی و چێڵسی راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان لەسەر یارییەکە خستەڕوو.

لە سەرەتادا پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن رایگەیاند، دوو یاری داهاتوویان بەرامبەر چێڵسی و کلوب بروج وەک یاری داهاتووە، پێویستیان بە پشتگیرییە و دەبێت بردنەوە بەدەستبهێنن.

باسی لەوەشکرد، چێڵسی تیپێکی زۆر باشە و لەگەڵ مارێسکا زۆر نایابە، لە یارییە دۆستانەکاندا کاتێک یارییان لەگەڵ کردن هەستی بە زۆر شت کرد لە داهاتووی ئەو تیپە.

وتیشی: سەرجەم یاریزانە تازەکان ئامادەن بۆ یاریکردن، مەڕموش کوالێتی بەرزە و داهاتووی تیپەکەیە، خوسانۆڤیش لە خولی فەرەنسا بەرامبەر یاریزانە خێرا و بەهێزەکان یاری کردووە و خۆی گونجاندووە، بەڵام ریس هێشتا گەنجە و پێویستی بە کاتە لەگەڵ ئەوەشدا کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە.

لە بەرامبەردا ئینزۆ مارێسکای راهێنەری بلوز دوپاتیکردەوە، هەمیشە سوپاسگوزاری مانچستەر سیتی دەبێت، چونکە دوای دوورخستنەوەی لەلایەن یانەیەکی ئیتاڵییەوە گرێبەستیان لەگەڵدا کرد، ئەوەش متمانە و پشتگیری و باوەڕی نیشاندا.

باسی لەوەشکرد، هەموو شتێک بەندە بە مەشقەکانەوە بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کۆلوێڵ و ئینزۆ فێرناندێز لە پێکهاتەی یانەکەدا بن بەرامبەر مانچستەر سیتی، هەروەها، دڵخۆشە بە بوونی یاریزانە باڵەکانی.
بیلال کاکە