AM:01:12:16/01/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ شکستی گۆڕی بۆ سەرکەوتن و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تۆتنهامی بردەوە.
لە یاریی لوتکەی هەفتەی21ی خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی کرد.
تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز بیندرا و لە خولەکی 25 سۆن بە گۆڵێک سپێرزی پێشخست، گەنەرز دەستی بە فشارەکان کرد و سۆلانکێ گۆڵێکی بە هەڵە لە خۆیانکرد لە سودی ئارسناڵ.
دواتریش لە خولەکی 43 ترۆسارد گۆڵی دووەمی تۆپ هاوێژەکانی هێنایە بەرهەم، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئارسناڵ بوو بەڵام هیچ لایەکیان گۆڵیان پێ تۆمار نەکرا.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی گەنەرز کۆتایی هات، ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندییە و تۆتنهام بە 24 خاڵ پلەی 13یە.
لە یارییەکانی دیکەی هەمان قۆناغیش نیوکاسڵ بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە وڵڤەرهامپتۆنی بردەوە و ئەستۆن ڤێلا شکستی بە ئیڤەرتۆن هێنا.
بیلال کاکە