AM:09:30:09/01/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سکیرنار لە
رێگەی بەرێوبەری کارەکانیوە خۆی پێشکەشی ئەستۆن ڤێلا کردووە بۆ گواستنەوەی لەم
زستانەدا.
رۆژنامەی لیکیب
بڵاویکردووەتەوە پاش ئەوەی لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان بەتەواوی میلان
سکیرناری بەرگریکاری یانەکەی لە پلانەکانی دوورخستووەتەوە، ئەو یاریزانەش دەیەوێت
وێستگەیەکی نوێی یاریکردن لە خولی ئینگلتەرا تاقی بکاتەوە.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە سکیرنار بەبەرێوبەری کارەکانی راگەیاندووە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی
ئەستۆن ڤێلا کۆببێتەوە بۆئەوەی گرێبەستی پێشکەشی بکەن لەم گواستنەوەی زستانەیەدا.
بەرگریکارە
سلۆڤاکییەکە لە ساڵی 2023 لە یانەی ئینتەر میلانەوە گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس
سان جێرمان واژۆکردووە و تاوەکوو ساڵی 2028 بەڵام لویس ئینریکی راهێنەری یانەکە، وەک
پێویست متمانەی بە ئاستی یاریزانەکە نییە و پشتگوێ خستووە بە جۆرێک لەم وەرزەدا
تەنیا پێنج یاری بەشداری یاری یانەکەی کردووە.
ئەستێرە سلۆڤاکییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 37
یاری کردووە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و لەو یارییانەی دەرفەتی یاریکردنی
پێدراوە ئاستی وەک پێویست نەبووە.