فلێک دڵخۆشە

AM:08:48:09/01/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند دڵخۆشە بەم سەرکەوتنە و ئامانجەکەیان گەشتنبوو بە یاری کۆتایی بەدەستیان هێناوە.

فلیک لە لێدوانێکی پاش بردنەوەیان لە ئەتلەتیک بلباو وتی ئێمە ویستمان ئەمڕۆ بۆ ئۆلمۆ و ڤیکتۆر و بۆ تیپەکە بە گشتی سەرکەوتن بەدەستبهێنین، شایەنی بردنەوە بووین، دڵخۆشم بەو شتانەی بەدەستمان هێنا، هەرچەندە هەندێک جار کۆنترۆڵی یارییەکەمان لەدەست دەدا.

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان سەرکەوتن بوو بۆ یاری کۆتایی، بەو ئەنجامە گەیشتن کە بەشێوەیەکی باش سەرکەوتینان مسۆگەرکرد.

هانسی فلێک لەدرێژەی قسەکانیدا وتی ئێمە یاریزانی گەنجمان هەیە بەڵام ئەزموونیشیان هەیە، دەتوانن زۆر شت فێربن و دەبێت چێژ لە یاریکردن وەربگرن.

سەبارەت بە هۆکاری خراپی ئەنجامەکانی تیپەکە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەم وتی، هێشتا زۆر شت ماوە فێری ببن، ئێمە بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕاین، بەڵام ئاستێکی نایابمان پێشکەش کرد، گرنگ بوو ئەمڕۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

سەبارەت بە بەشداریکردنی چیزنی وتی ئیناکی لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە و بڕیارەکەش هی من بوو.