PM:10:18:13/12/2024
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گفتوگۆکانی نێوان پاریس و دۆنارۆما بەباشی بەڕێوەناچێت و نیوەی دووەمی ئەم وەرزە چارەنووسی گۆڵچییە ئیتاڵیەکە یەکلادەبێتەوە.
ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، دانوستانەکانینێوان بەرپرسانی پاریس سان جێرمان و نوێنەرانی دۆنارۆما بۆدرێژکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە لە دۆخێکیخراپدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نیوەی دووەمی وەرزی ئێستا یەکلاکەرەوەدەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چونکە گرێبەستی دۆنارۆمالە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.
رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە، ، ژمارەیەک یاریزانی پاریس سان جێرمانلە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا چاوەڕێی چارەنووسی خۆیان دەکەن، وەکپێرسنێل کیمپێمبی و مارکۆ ئاسێنسیۆ و ئارناو تیناس.
بە گوێرەی زانیارییەکانی لۆ پاریسیان، ئەوەی کارگێڕی یانە فەرەنسیەکە پێوەی سەرقاڵە درێژکردنەوەی گرێبەست و زیادکردنی موچەی برادلی بارکۆلای هێرشبەری یانەکەیە.
دۆنارۆما لە ساڵی 2021 لە یانەی ئەی سی میلانەوە بەبێبەرامبەر پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە 128 یاری ئەنجامداوە و 127 گۆڵی لێکراوە، لە 43 یاریش تۆڕەکەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.
بیلال کاکە