AM:01:14:11/12/2024
480 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپینز لیک ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی لە ئەتڵانتا وەرگرت و پاریس و ئەستۆن ڤێلاش بردیانەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، ئەتڵانتا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی کرد.
لە تایمی یەکەم، مباپێ لە خولەکی 10 گۆڵی یەکەمی ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 36 بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت، لە خولەکی دووی کاتی زیادکراویش کێتلێیار ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە.
لە لە تایمی دووەم ڕیاڵ بە بەهێزی دەستپێکرد و لە خولەکەکانی 56 و 59 دوو گۆڵیان لەڕێگای ڤینیسیۆس و بێلینگهامەوە تۆمارکرد، هەرچەند لە خولەکی 65 لووکمان جیاوازیەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە بەڵام سەرەنجام ڕیاڵ مەدریدی میوان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ براوەبوو.
بەو بردنەوەش خاڵەکانێ بوون بە نۆ خاڵ و لە پلەی 18یەم دێت، ئەتڵانتاش 11 خاڵی هەیە لە پلەی نۆیەم.
لە یارییەکانی تریشدا، پاریس دووەمین بردنەوەی تۆمارکرد و بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە ساڵزبۆرگی بردەوە، ئەستۆن ڤێلاش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە لایپزیگ هێنا.