AM:11:30:07/12/2024
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دوپاتیکردەوە
پێویستە راستییەکان لە خۆیەوە ببیستن و رۆژانە بابەتی زۆری لەسەر بڵاودەبێتەوە.
کیلیان مباپێی
ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریاڵ مەدرید چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ کەناڵ پلەس
ئەنجامداوە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی چاوپێکەوتنەکە بڵاوببێتەوە.
چەند لێدوانێکی
ئەستێرە فەرەنسیەکە لەو چاوپێکەوتنەدا بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، هەموو رۆژێک چەندین
هەواڵی جیاوازی لەسەر بڵاودەکەنەوە لە کاتێکدا هیچیان راست نین.
مباپێ دەشڵێت، من
هیچ شتێکم بە کەس نەوتووە لەسەر ئەو بابەتانەی کە باسیان لێوە کراوە لەبەرئەوە
کاتی ئەوە هاتووە خەڵک سەرجەم شتەکان لە زمانی خۆمەوە ببیستن.
رونیشیکردووەتەوە،
کێشەکە ئەوەیە کاتێک دەبیتە ئەستێرەیەکی تۆپی پێ ناتوانیت زۆر قسە بکەیت و
رونکردنەوە بدەیت، هەمووان باسی تۆ دەکەن بە بێ ئەوەی راستیەکان بزانن.
ئەم چاوپێکەوتنەی
مباپێ لە کاتێکدایە کە لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نییە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید
و ئەوەش خۆی و هاندەرانیشی نیگەران کردووە.
خ . ک