ئینزاگی: بارێلا نائاساییە و لاوتارۆ کاری گەورە دەکات

AM:09:59:07/12/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی ستایشی ئاستبەرزی بارێلای کرد و راشیگەیاند لاوتارۆش کاری گەورە ئەنجامدەدات.

دوای بردنەوەیان لە پارما، سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر رایگەیاند، یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان پێشكەش کردووە لە یاریگادا و هەموو ئەو کارانەیان جێبەجێکرد کە پێیان سپێردرا بوو.

ئینزاگی وتی، دەمانزانی رووبەڕووبونەوەی پارما ئاسان نییە چونکە لە چەند یاری رابردوودا تەنها بە ناپۆلی دۆڕاوە لەبەرئەوە بە باشترین پێکهاتەوە رووبەڕوویان بوینەوە.

وتیشی، پێش یارییەکە بە مارکۆس تورامم وت لەکاتی لێدانە سوچەکاندا بچێتە پشت سەرجەم یاریزانەکان و لە نزیک ستونی گۆڵ بمێنێتەوە ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو پێکەوە ئاهەنگ بگێڕین لە کاتی گۆڵەکەیدا.

ئینزاگی دەڵێت، پێویستە لاوتارۆ لەسەر هەوڵەکانی بەردەوام بێت چونکە ئەو یاریزانێکی جەنگاوەرەوە و دەیەوێت هەموو کات باشترین بێت، ئاستی نیکۆلۆ بارێلاش یاریزانێکی نائاساییە و زۆرترین جوڵەی هەیە لە یاریگادا.

رونیشیکردەوە، هەوڵدەدەن لە جامی جیهانی یانەکان کاری گەورە ئەنجامبدەن و لە سێ ساڵی رابردووشدا دەستکەوتی زۆر گەورەیان بەدەستهێناوە.

خ . ک