پیۆلی.. یارییەکی زۆر باشمان ئەنجامدا

AM:09:21:07/12/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی دوپاتیکردەوە ئاستێکی نایابیان پێشکەش کردووە و هەست بە دڵخۆشی دەکات لەگەڵ نەسڕ.

ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی نەسڕ دوای شكستەکەیان بەرامبەر ئیتیحاد رایگەیاند، دڵخۆشە کە راهێنەری ئەم یانەیە و ئامانجی ئەوەیە تیپێکی زۆر بەهێز دروستبکات.

پیۆلی دوپاتیکردەوە کە ئەگەر لەمو ەرزەدا نەتوانن ببنە پاڵەوانی خولی سعودیە ئەوا لە وەرزی داهاتوودا ئەو کارە ئەنجامبدەن ئەوەش بە شێوەیەک دەبێت کە سەرەتا ئەم یانەیە بخاتە سەر رێگا راستەکە.

دەشڵێت، وەک ئەوەی پێشبینیمان کردبوو یاریەکەمان بەرامبەر ئیتیحاد بەهێز بوو، هەردوو یانە چەند هەڵەیەکیان ئەنجامبدا بەڵام ئەوەی کە کەمتر هەڵەی هەبوو توانی بردنەوە بەدەستبهێنێت.

رونیکردەوە کە ئەنجامەکانیان لە کۆتا یارییەکاندا باش نەبووە و ئەوەش چەند هۆکارێکی هەیە کە یەکێکیان ماندوبوونە، هەموو رۆژێک کاری زیاتر دەکەن لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان.

خ . ک