خولی ئیتاڵیا.. ئەتڵانتا لە میلانی بردەوە و چووە پێشەنگ

AM:12:41:07/12/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئەتڵانتا بردنەوەی بەسەر میلان بەدەستهێنا و بە کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی.
لە یارییەکی هەفتەی 15ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئەتڵانتا بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 12 دی کیتیلێر گۆڵێکی بۆ ئەتڵانتا تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی 22 ئەلڤارۆ مۆراتا بە ئەسیستی رافاێل لیاو ئەنجامەکەی بۆ میلان یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 87 ئەدیمۆلا لۆکمام گۆڵێکی تری بۆ ئەتڵانتا تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
بەو ئەنجامە، ئەتڵانتا بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ بە کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی، میلان 22 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدایە.
ئەمشەویش لە کاتژمێر هەشت یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بۆلۆنیا دەکات، دواتریش رۆما رووبەڕووی لیچی دەبێتەوە.
خ . ک