تیروپشکی جامی جیهانی یانەکان راکێشرا

PM:11:50:05/12/2024

1180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیروپشکی جامی جیهانی یانەکان راکێشرا و ریاڵ مەدرید و هیلال لە یەک کۆمەڵەن.

تیروپشکی شێوازە نوێیەکەی جامی جیهانی یانەکان راکێشرا، لەمەودوا یانەکان دەزانن لە هاوینی 2025 ڕووبەڕووی چ یانەیەک دەبنەوە و چ یارییەکیان لە پێشە بۆ ئەوەی بگەنە لوتکەی جیهان.

بەپێی ئەنجامی تیروپشکەکە 32 یانەکە دابەشکراون بەسەر هەشت کۆمەڵەدا، لە کۆمەڵەی یەکەمیش یانەکانی ئینتەر میامی ئەمریکی و پۆرتۆی پورتوگالی و ئەهلی میسڕی و پاڵمێراسی بەڕازیلی دەبینرێن.

هەرچی کۆمەڵەی دووەم و کۆمەڵەی حەوتمە دوو بەهێزترین کۆمەڵەن چونکە لە کۆمەڵەی دووەم یانەکانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەبینرێن هاوشانی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی و سیاتڵ ساوندێرێسی ئەمریکی، کۆمەڵەی حەوتەمیش پێکهاتووە لە یۆڤانتۆس و مان سیتی و عەینی ئیماڕاتی و ویداد کازابلانکای مەغریبی.

هەرچی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە کەوتوەتە کۆمەڵەی هەشتەمەوە کە هاوشانی یانەکانی هیلالی سعودی و ساڵزبۆرگی نەمسای و پاچوکای مەکسیکی یاری دەکات.

جێی باسە، یارییەکان 63 یاری دەبن و لە 11 شاری ئەمریکا بەڕێوەدەچن لە نێوان 15ی حوزەیران بۆ 13ی تەمموزی ساڵی داهاتوو، هەروەها فیفا لەگەڵ تۆڕی دا زۆن گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ مافی پەخشکردنی، کە سەرجەم یارییەکان بە خۆڕایی بۆ ئەندامانی ئەم تۆڕە پەخش دەکرێن.
May be an image of text