PM:09:04:05/12/2024
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن و
ئەڵفۆنسۆ نزیکن لە رێکەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە.
بە گوێرەی
زانیارییەكانی تۆڕی سكای سپۆرتی ئەڵمانی، بایرن میونشن پێشكەوتنی گەورەی لە
دانوستانەكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەڵفۆنسۆ دەیڤز بەدەستهێناوە و دانوستانەكانی نێوان هەردوولا ئەرێنێن و نزیکن لە رێکەوتنی کۆتایی.
سکای باسی
لەوەشکردووە، دەیڤز ئامادەیە بەشێكی زۆری موچەكەی كەمبكاتەوە لە پێناو نوێكردنەوەی
گرێبەستەكەی و بڕیاری خۆی بۆ جێهێشتنی یانەکە و
پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید گۆڕیووە.
دەیڤز لە
هاوینی ساڵی 2018 لە ریزەكانی ڤانكوڤەر بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن
میونشنەوە كرد و لەو کاتەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، لەم وەرزەش لە 18 یاریدا
دوو گۆڵی بۆ یانەکەی درووست کردووە.