مان سیتی گرێبەستی گواردیۆلای نوێکردەوە

AM:08:53:22/11/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلای راگەیاند و ڕاهێنەرەکەش دڵخۆشە بە مانەوە.
ماڵپەڕی فەرمی یانەی مان سیتی بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی نوێکراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی رێلێڤۆش، گرێبەستە نوێیەکەی گواردیۆلا کۆمەڵێ مەرجی زۆر لەخۆ دەگرێت و  بۆ ماوەی دوو ساڵە.
پاش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش پیپ وتی: ماوەی نۆ وەرزە لێرەم، بەڕاستی هەستێکی تایبەتم بۆ مانچستەر سیتی هەیە، دڵخۆشم بۆ دوو وەرزی دیکە دەمێنمەوە، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم متمانەیان پێمە و بەردەوام پشتگیریم دەکەن، ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر بەرەو پێش بچین و نازناوی زیاتر بەدەست بهێنین.
گواردیۆلا لە هاوینی 2016 دوای جێهێشتنی بایرن میونشن پۆستی راهێنەرایەتی سیتی وەرگرتووە و نۆ وەرزی بەدوای یەکە راهێنەری یانەکەیە و تێیدا خاوەنی 18 نازناوە کە گرنگترینیان یەک چامپیۆنز لیگ و  شەش پریمەرلیگە.