مانچینی دەبێتە راهێنەری یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا

PM:05:34:09/11/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بڕیارە هەفتەی داهاتوو رۆما راهێنەرەکەی دووربخاتەوە و مانچینی نزیکترن پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئەلفرێدۆ پێدۆڵا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو یان لە چەند رۆژی داهاتوو یانەی رۆما ئیڤان یوریچی راهێنەر لە ئەرکەکەی دووردەخاتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە.

دوپاتیشیکردەوە، گورگەکان قسەیان لەگەڵ رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی سعودییە کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەکە کۆمەڵێک داواکاری هەبووە.

ئەلفرێدۆ ئاشکرایکرد، داواکارییەکانی مانچینی گرێبەستێکی درێژخایەن بووە لە گەڵیدا تاکو پرۆژەیەکی نوێ دەستپێبکات، هەروەها دەیەوێت گرەنتی کڕینی یاریزان وەربگرێت.

دوپاتیشیکردەوە، مانچینی ئامادەیە بەو مەرجانە ئەرکی راهێنەرایەتی رۆما وەربگرێت، بەرپرسانی یانەکەش لە ئیستادا تاوتوێ بۆ مەرجەکان دەکەن، ئەگەر پێیان باشبوو دەیکەن بە راهێنەر ئەگەر نا بەدوای بژاردەی دیکەدا دەگەڕێن.

مانچینی تەمەنی 59 ساڵە و پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و سعودییەی کردووە، هەروەها راهێنەری یانەکانی، لازیۆ، فیۆرێنتینا، ئینتەر، مان سیتی، گەڵەتەسارای و زینێتی کردووە.

بیلال کاکە