AM:09:27:08/11/2024
556 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لە نێوان مباپێ و ڤینیسیۆسدا ئەستێرە فەڕەنسییەکە هەڵدەبژێرێت
بەهۆی پرۆژەی یانەکەوە.
شارەزاییان پێشبینی ئەو کێشەیان کردبوو کە لە ئێستادا تووشی یانەی
ریاڵ مەدرید بووە، چونکە یاری پێکردنی کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر پێکەوە کێشەی
بۆ یانەکە درووست کردووە بەوپێیەی هەردوو ئەستێرەکە لە باڵی چەپی یاریگا یاری
دەکەن.
لە ئێستادا مەدریدییەکان لە ئاستی کیلیان مباپێ رازی نین چونکە هەمان
ئاستی پێشووی پێشکەش ناکات کە لەگەڵ پاریس سان جێرمان هەیبوو، مباپێش بۆ
بەرگریکردن لە خۆی شێوازی یاریکردنی ریاڵ مەدرید و یاریکردنی وەک یاریزانی ژمارە
نۆ دەکاتە بیانوو.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیش، ئەگەر بێتو ریاڵ
مەدرید بگاتە ئەو دەرەنجامەی لە نێوان مباپێ و ڤینیسیۆسدا یەکێکیان هەڵبژێرێت ئەوە
هەڵبژاردەی یانەکە ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەبێت چونکە پرۆژە وەرزشیەکەی مەدریدیەکان
زیاتر لە چواردەوری کیلیان بونیات دەنرێت وەک لە ڤینیسیۆس.
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە لە سعودیەوە پارەیەکی خەیاڵی دانراوە بۆ
گواستنەوەی ڤینی، کە رەنگە هەر ئەمەشبێت یانە شاهانەکە لە ئێستاوە خۆیان بۆ هەر
ئەگەرێک ئامادەدەکەن لەباری رازیبوونی ئەستێرە بەڕازیلیەکە بە ئۆفەری سعودیەکان.