مارێسکا: چاوەڕێی یارییەکی سەخت دەکەین بەرامبەر مان یونایتد

PM:09:55:02/11/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسکا دوپاتیکردەوە، چاوەڕێی یارییەکی سەخت دەکەن بەرامبەر مان یونایتد و هەموو یاریزانەکانی ئامادەن.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر مان یونایتد، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی دوپاتیکردەوە، چاوەڕێی یارییەکی سەخت دەکەن و یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بۆ ئەوان و هەموو تیپێک قورسە و هەموو یاریزانەکان ئامادەن جگە لە سانچۆ.

باسی لەوەشکرد، لە سەرەتاوە هیوای هەموو شتێکی باش بۆ ئەمرۆیم دەخوازم، ئەگەر بەرپرسانی مان یونایتد ئەو بڕیارەیان داوە، ئەوا لەبەر ئەوە بووە بە باشترینی دەزانن.

مارێسکا وتیشی: متمانەی تەواوم بە ئینزۆ هەیە و هیچ هۆکارێک نییە تا متمانەی پێ نەکەم، دەزانم کە بەدوای هۆکاری جیاواز دەگەڕێن بۆ وەڵامی یاری نەکردنی لە ئیستادا، بەڵام یارییەکەی زۆرمان هەیە لە داهاتوودا.

دەشڵێت: پاڵمەر یاریزانێکی نایاب و سەرنجراکێشە، رەنگە قورس بێت 20 گۆڵ و 20 ئەسیست تۆمار بکات، ئێمەش فشاری ناخەینە سەر و رەنگە لە داهاتوودا لەگەڵ فیلێکس لە قوڵای یاریگا بەیەکەوە یارییان پێ بکەم.

بیلال کاکە