PM:05:49:04/11/2024
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لازیۆ
ئامادەیە لەگواستنەوەی زستانەدا جەیمس رۆدریگێز لەیانەی ڤایکانۆی ئیسپانی
بگوازێتەوە.
رۆژنامەی
مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسانی یانەی لازیۆ، سەرسامن بە
مێژووی یاریکردنی ئەستێرەی کۆڵۆمبی جەمس ڕۆدریگێز و یاریزانی ئێستایی رایۆ ڤایکانۆی
ئیسپانی و ئامادەن لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە درکیان بەوەکردووە جەیمس ناتوانێت
خزمەتیکی باشی یانەکەیان بکات، هەربۆیە ئەگەرزۆرە لەساتی پێشکەشکردنی هەر
گرێبەستێک لەهەر یانەیەکەوەبێت راستەوخۆ گفتۆگۆی لەسەردەکەن.
رۆدریگێز
تاوەکوو هاوینی داهاتوو گرێبەستی هەیە لەگەڵ رایۆ ڤایکانۆدا و بەبێ گەرانەوە
بۆیانەکەی ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەکەدا واژۆبکات.
ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە
لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری تەنیا پێنج یاری کردووە لەوماوەیەدا ئاستێکی خراپی
پێشکەشکردووە نەیتوانیوە هیچ گۆڵ و ئەسیستێک تۆماربکات، لەئاست چاوەڕوانی هاندەران
و بەرپرسانی یانەکەدا بێت.