PM:06:30:04/11/2024
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان
جێرمان ئامادەیە زیاتر لە 95 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی سالیبا خەرج بکات.
رۆژنامەی
سپۆرتی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسانی پاریس سان جێرمان دەیانەوێت هێڵی
بەرگری یانەکەیان بەهێزتربکەن، بۆئەم مەبەستەش لە ئێستاوە پلان دادەنێن ولیام
سالیبا لەیانەی ئارسناڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەکردووە لویس ئینریکی سەرسامەبەتواناکانی ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە و باش دەزانێت بەگواستنەوەی کێشەی
هێلی بەرگری یانەکەی چارەسەردەبێت، هەربۆیە داوای لە یانەکەی کردووە بەهەرنرخێک
بیگوازنەوە.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەماوەکانی رابردوودا پێشکەشی کردووە سالیبا لەلایەن
یانە بەهێزەکانی ئەوروپا گرنگییەکی باشی پێدەدرێت، ئێستایش پاریس هاتووەتە ناو
ڕکابەرییەکەوە، ئامادەیە زیاتر لە 95 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرج بکات
ئەستیرە
فەرەنسییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز لەهاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدیت و تائێستا
هیچ ئاماژەیەک نییە بۆنوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی.
بەرگریکارە 23
ساڵانەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 96 یاری کردووە و لەوماوەیەدا،
توانیوێتی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.