PM:07:32:15/10/2024
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد هیچ هیوایەکی بە ئەنتۆنی نەماوە و دەیەویت بە خواستن یان
هەمیشەی دەستبەرداری ببێت.
هەوڵەکانی مان یونایتد بە گواستنەوە زۆرەکانی لەماوەی دوو ساڵی کۆتایدا
هێشتا نەگەشتووەتە مایەی دروستکردنی هیوای زۆر لای هاندەرانی یانەکە و ئێستاش
یانەکە دەستیکردووە بە پلان بۆ پاکتاوکردنی ریزەکانی و بەگوێرەی زانیارییەکانی
ماڵپەڕی کاوت ئۆفسایدیی ئینگلیزیش، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بڕیاریانداوە ئەم
زستانە دەستبەرداری ئانتۆنی ببن.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەکردووە، یانەکە بە خواستن یاخود هەمیشەیی،
یاریزانە بەڕازیلیکە دەخەنە بازاڕەوە و یانەکانی ئەیاکسی هۆڵەندی و نیوکاسڵ و
کریستاڵ پاڵاسیش لە ئینگلتەرا خواستیان لە گواستنەوەی هەیە.
جێی باسە، ئانتۆنی کە هاوینی 2022 لە یانەی ئەیاکس بە بڕی 95 ملیۆن
یۆرۆ گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد، تا ئێستا نەیتوانیوە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی
ئێریک تێن هاگی راهێنەر و هاندەرانی یانەکە ببێت و لەم وەرزەشدا کەمترین خولەک
پشتی پێدەبەسترێت لە یارییەکاندا.