PM:06:48:15/10/2024
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بن یەدەر دووبارە
بە سزای دەستدرێژی تۆمەتبارکراوە و چاوەڕی دەکرێت ماوەیەکی زۆر زیندانی بکرێت.
ویسام بن یەدەر،
هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مۆناکۆ کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی کاتی
سەرخۆشیدا تۆمەتبارکراوە، لە ئێستادا بە دەستدرێژی دەروونی بەرامبەر هاوسەرەکەی پێشووی
تۆمەتبار کراوە ومیدیاکانی فەرەنساش بڵاویانکردوەتەوە کە سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
پارێزەری ئەم یاریزانە
لە دادگا ئامادەبووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بن یەدەر بە نیازە دان بە هەموو ئەو
تاوانانەدا بنێت کە لەم ڕووەوە ئەنجامی داوە بەبێ ئەوەی بەرگری لە خۆی بکات.
ئەوەی جێگەی سەرنجە داواکاری گشتی شاری نیس پێش ئەوەی یاریزانەکە حوکم
بدرێت کۆمەڵێ سزای بۆ لەبەرچاو گرتووە کە ئەوانیش بریتیە لەوەی، هەرگیز رێگەی
پێنادرێت بچێتە هیچ یانەیەکی شەوانەوە لە فەڕەنسا، لە کاتژمێر هەشتی شەو تا شەشی بەیانی بۆی نییە لە ماڵەکەی
دەربچێت، وە دەبێت هەفتانە دووجار سەردانی پۆلیسی شاری نیس بکات و پشکنینی
ئالوودەی بە مادەی کهولی بۆ بکرێت.
پێویستە ئاماژە
بەوە بکرێت کە دادگاییکردنی ویسان بن یەدەری تەمەن 34 ساڵان لە کۆتایی مانگی
داهاتوو بەڕێوەدەچێت و بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگای شاری نیسەوە ڕادەگەیەنرێت.