PM:05:35:11/10/2024
368 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خلێفی رایگەیاند لەژێررۆشنایی بەرزبوونەوەی بەردەوامی موچەی یاریزانان
یانەکانیش ناچارن سەرچاوەی داهاتی بەرزتر بەدەستبهێنن.
ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دەربارەی مباپێ وتی: پێم باشە سەرنجم لەسەر یانەکەم بێت و
پێم باش نییە باسی یاریزانێک بکەم کە لە یانەکەمدا نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئینریکی بەڕێوەبەرێکی تەکنیکی نایاب و سەرنجڕاکێشە و کەسێکی
زۆر تایبەتە، ئەو باشترین ڕاهێنەرە بۆ یانەکەی، هەروەها دڵخۆشن بە کارکردن لەگەڵیدا
و پرۆژەکەی سەرسوڕهێنەرە.
خلێفی دەربارەی زۆری ژمارەی یارییەکان دەڵێت: لە ئێستاوە بابەتی گفتوگۆیە دەبێت
هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە، بۆ ئەوەی دیاری بکرێت کە چی باشترینە بۆ هەمووان.
روونیشیکردەوە: هەموو
یاریزانان و تیپەکان دەیانەوێت بەشداری لە جامی جیهانی یانەکاندا بکەن، هەر یانەیەک
یان یاریزانێکیش گلەیی لێبکات بەشداری تێدا ناکات.
وتیشی: ئێمە ڕێز
لە یاریزانەکان دەگرین و دەمانەوێت بیانپارێزین، بەڵام لەژێر رۆشنایی بەرزبوونەوەی
بەردەوامی موچەی یاریزانان یانەکانیش ناچارن سەرچاوەی داهاتی بەرزتر بەدەستبهێنن.
بیلال کاکە