کیمیچ بەرشەلۆنە بێهیوا دەکات

PM:04:07:11/10/2024

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیمیچ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن و ئەوەش بەرشەلۆنە بێهیوا دەکات.

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لەوە دەکرد کە جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی نیازی ئەوەی هەیە ریزەکانی بایرن میونشن بەجێبهێڵێت بەتایبەت دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی کە هاوینی ساڵی 2025ە جگە لەوەش یانەی بەرشەلۆنە یەکێکە لەوانەی کە گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.

رۆژنامەی بێڵد رایگەیاندووە، کیمیچ بە جددی بیری لەوە کردۆتەوە لەگەڵ یانەی بایرن میونشن بەردەوامی بدات بە یاریکردن و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو ئۆفەرەی پێشکەشی کراوە بە گونجاوی دەزانێت بەهۆی ئەوەی مووچەکەی بۆ زیادکراوە.

رونیشیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە هەستی بەوە کردووە کە لە ئێستادا یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی یانە ئەڵمانیەکە و کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە لە ژووری جلگۆڕیندا، هەروەها متمانەی تەواوی کۆمپانی راهێنەری بەدەستهێناوە.

بێڵد دوپاتیکردووەتەوە، ئەم هەنگاوی کیمیچ دەبێت گورزێکی کوشندە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و دەرگاکان بەڕووی ئەو یانەیەدا دادەخات.

خ . ک