PM:03:04:11/10/2024
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەشتەرگەریەکی
سەرکەوتوو بۆ کارڤاخاڵ ئەنجامدراوە و تا هاوینی ساڵی داهاتوو ناگەڕێتەوە
یاریگاکان.
یانەی ریاڵ مەدریدی
ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو بۆ دانی
کارڤاخاڵی بەرگریکاری یانەکەیان ئەنجامدراوە.
یانەکە ئاماژەی
بەوەداوە، نەشتەرگەریەکە لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا بۆ کارڤاخاڵ کراوە بە سەرپەرشتی
تیمی پزیشکی یانەکەیان لەلایەن یەکێک لە باشترین پزیشکی ئەو بوارەدا.
رونیشیان
کردووەتەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یاریزانە دەست بکات بە وەرگرتنی
چارەسەرەکان تا رێکارەکانی چاکبونەوەی ئەنجامبدات بە ئامادەبوونی راهێنەرانی
هونەری.
پێشتریش رۆژنامەکان
باسیان لەوە کردبوو کە ئەم وەرزە بۆ کارڤاخاڵ کۆتاییهاتووە، لە نوێترین پێشهاتیشدا
فابریزیۆ رۆمانۆ دوپاتیکردەوە کە بەرگریکارە ئیسپانیەکە لە سەرەتای وەرزی داهاتوو
دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
خ . ک