PM:02:07:11/10/2024
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی
بەرشەلۆنە بە نیازن گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی و مارتینێز بۆ یەک وەرزیتر نوێبکەنەوە.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاوە کارەکانی دەستپێکردووە
بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی داهاتووی هەندێک لە یاریزانەکانی پێکهاتەکەی ئێستای.
رۆژنامەکە
ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە دەیانەوێت گرێبەستی هەریەکە لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
هێرشبەر و ئینیگۆ مارتینێز بەرگریکاری یانەکەیان نوێبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە داوای لە یانەکەی کردووە بە هەر شێوەیەک گرێبەستی
ئەو دوو یاریزانە نوێبکەنەوە ئەگەر تەنها بۆ یەک وەرزیتریش بێت چونکە توانای ئەوەیان
هەیە لەسەر ئاستە بەرزەکەیان بەردەوام بن.
دەڵێت، هەرچەندە
ئەو دوو یاریزانە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە بەڵام تەمەنیان زۆرە
و لە نێو یانەی بەرشەلۆنەش بە دەگمەن گرێبەستی یاریزانێک درێژ کراوەتەوە کە لەو
تەمەنەدا بووبن.
خ . ک